ئەندازیارێکی خۆراک لەزایەڵەوە گرنگی زەیتی زەیتوون ڕوون دەکاتەوە

(0) / کردستان


Aug 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندازیارێکی خۆراک لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،  زەیتی زەیتوون باشترین زەیتە بۆ بەکار هێنان لەخۆراک .

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە هەرێمی کوردستان لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، زەیتی زەیتون بەیەکێک لە گرنگترین و باشترین جۆری زەیتی ڕووەکی هەژمار دەکرێت چونکە كۆمەڵێك سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ پسپۆرانی خۆراك ڕایان وایە بە بەردەوامی زەیتی زەیتون بەكاربێت بەڵام بە پێی ڕێنمای سەلامەتی خۆراك چونكە زەیتی زەیتون هۆكارە بۆ بەهێزبوونی دڵ و ڕێگری كردن لە نەخۆشی شەكرەو جەڵدەی دەماغ و نەخۆشی زەهایمەر(لەبیر چوونەوە) و بەرگری لەش بۆ ڕێگری لە شێر پەنجە، كۆلسترۆڵی زیان بەخش دادەبەزێنێت و هۆكارە بۆ پێدانی كۆلسترۆڵی پێویست بە جەستەی مرۆڤ .

وتیشی ، بەڵام ئەوەی گرنگە زەیتی زەیتون دوو جۆری هەیە (Extra Virigin oil ) بۆ خواردنە ساردەكان بەكاربێت بە تایبەتی زەڵاتەو مقبلات یان بۆ ئەو خۆراكانەی پلەی گەرمی بەرزیان پێویست نییە وە بەكارهێنانی ئەم جۆرە لە زەیتی زەیتون بۆ سوركردنەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت چونكە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز ناگرێت بۆ ماوەیەكی زۆر نابێت پلەی گەرمی زەیتی زەیتون بۆ سەرو ۱۲٠ م بەرزبێتەوە چونكە دەبێتە هۆی لەدەست دانی سودەكانی زەیتەكە و تێكچونی پێكهاتەی زەیتەكەو پلەی ترشێتی ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بونی هایدرۆكسید و كیتۆنەكان و كحول ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونی ماددەی دژە ئۆكسێنەكان و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت بۆیە نابێت ئەم جۆری زەیتی زەیتونە بۆ سوركردنەوە بەكاربێت، بەڵام جۆری (pomace olive oil) ئەم جۆرە بەکاردێت بۆ سورکردنەوە بەرگەی پلەی گەرمی دەگرێت باشترین زەیتە بۆ تەندروستی مرۆڤ .

سازدانی چاوپێکەوتن - کامەران کەریم