هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

(0) / سوریه


Aug 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر پایتەختی سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایلە بە گێڕانەوە لە ئاژانسی فەرمی سووریا ناسراو بە سانا، ئەمشەوە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل چەند هیرشیان کردۆتە سەر دیمەشق.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سووریا خەریکی وەڵامدانەوە بەم هێرشەیە.

کەناڵی سکای نیووز ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی سووریا وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە.

هیچ زانیارییەک لە سەر هێرشەکە و قوربانییەکانی بڵاونەکراوەتەوە.