لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

(0) / اجتماعی


Aug 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،  مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەگەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی تەقەی لەماڵێك كردبوو زیانی مادی بەماڵەكەو ئۆتۆمبێلی سكاڵاكار گەیاندبوو .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە؛ دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لە بنكەی پۆلیسی رزگاری تۆمار كرد كە تەقە لەماڵەكەی كراوەو زیان بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە، بنكەی پۆلیسی ڕزگاری و بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و كەشف و هێلكاری كرا و دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا .
باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار (ف، ع ،ف ) لەدایكبووی 1985 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
کامەران کەریم