چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX بە بەشداری 160 کۆمپانیا بەڕێوەدەچێت

(0) / / اقتصادی / داستان خالید زایەڵە کۆمپانیا پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX


Aug 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیاروایە لە شاری سلێمانی خولی چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەبچێت.

داستان خالید، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن لەکۆمپانیای عێراق تقدوم بۆ پێشانگا لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەی بۆ زایەڵە، نێردراوە، ڕایگەیاند، "کۆمپانیاکەمان ساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بەسەرپەرشتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پیوەندیدارەکان دەکاتەوە".

پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە ڕێکەوتی 25-8 تا 30-8 بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ بەتەواوی خۆئامادەکاری و ڕێنمایە تەندروستیەکان چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە ڕێکەوتی 25-8 تا 30-8 بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

داستان خالید باسی لەوەشکرد، کۆمپانیا بەشدارەکان لە بوارەکانی خۆراکی، بیناسازی، پەیوەندیەکان، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری، پاکەرەوە، کەلوپەلی جوانکاری، جلوبەرگ، پێداویستی ئۆتۆمبێل، بڵاوکراوە و چاپەمەنی، کتێب، تەندروستی، کارگەی لەقتونان، کارەبای، پێداویستی ناوماڵ.

کۆمپانیا بەشدارەکان لە هەشت وڵاتەو دێن وەک ئێران، تورکیا، میسر، ئازەربایجان، فڕەنسا، ئیتاڵیا، لوبنان و ئوردن.

ئەوەشی ڕونکردەوە، کۆمپانیا بەشدارەکان لە هەشت وڵاتەو دێن وەک ئێران و تورکیا و میسر و ئازەرباینجان و فڕەنسا و و ئیتاڵیا و لوبنان و ئوردن و کۆمپانیاکانی وەزارەتی پیشەسازی عێراق و بریکارنامەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کە لە هەرێمی کوردستان کەوەکیلیان هەیە.