ڕێکخراوی هەڵوێست لە هەڵەبجە: ڕێگایەکی ستراتیژی تا ئێستا بە فەرمی تەواونەکراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە سـەیدسـادق


Aug 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخراوی هەڵوێست لە پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرای دەکات، ڕێگایەکی ستراتیژی لە سنوری پارێزگاکە تا ئێستا بە فەرمی تەواونەکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕێکخراوی هەڵوێست  ڕایدەگەیێنێت؛ ڕێگای دووســایدی هەڵەبجە - سـەیدسـادق کە بە پڕۆژەیەکی سـتراتیژی بۆ هەڵەبجە دادەنرێت مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش بە پارێزگـــابوونی هـەڵەبجە، بەڵام تــائێســـتاش ئـــــەم پڕۆژەیە بە فەرمی تەواو نەکراوە.
باسی لەوەش کردووە، سـاڵی ڕابردووش چەندین ڕووداوی هاتووچۆ تێدا ڕوویداوە کـە بوەتە هۆی گیان لە دەســتدانی دەیان هــاوڵاتی، هەندێک لەو ڕووداوانەش لەشێوە لادانی ئۆتۆمۆبیل بووە لـــەســــــەر شەقامەکە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمەش لەکاتێکدایە لە پڕۆژەى ئەم شـــەقـــامەدا بە درێژایی هەردووسایدی شەقامەکە بەربەستی ئاسنی (محاجرە) هەیە بەڵام بۆی جێبەجێ نەکراوە، بە گـــوێرەى زانیــاریــەکــــــانی ڕێکخراوی هەڵوێست هــــەوڵێک هـــــەیـــە تێچـــووی ئـەم بەربەست (محاجرە)انە بکرێتە پڕۆژەیەکی تر و لـە دەرەوەى پارێزگای هەڵەبجــە جێبەجێ بکرێت.
کامەران کەریم