بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم؛ سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ لە پۆستەکەی لادرا

(0) / / کردستان / مەریوان شێخ کەمال باشماخ زایەڵە


Aug 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەریوان شێخ کەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە پۆستەکەى لادرا و کەسێکی تر لە شوێنی دیاری کراوە.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەریوان شێخ کەمال لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانید ئاشکرای کرد (21ی ئابی 2021)، نوسراوەکە لە ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.  
وتیشی، "بەڕێز محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری پێشووتری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بۆ پۆستەکە دیاری کراوە."
مەریوان شێخ کەمال جەختی کردەوە کە لە نوسراوەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە ئەرکی داهاتووی نەدراوە  و وتی، "من ئەفسەری حکومەتی هەرێمم و هەر فەرمانێک لە سەرەوە بێت وەک خۆی پابەندی دەبم."