پەکەکە تۆمەتبار دەکات؛ پێشمەرگە جلیکانەیەکی 25 لیتری تی ئێن تی پووچەڵ دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە هەرێمی کوردستان پەکەکە


Aug 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هێزەکانی پشتیوانی یەکی سەر بە وەزارەتەکەیان لە سنووری لیوای حەوتی پیادە لە زیونی وەرتێ جلیکانەیەکی 25 لیتری تی ئێن تی-یان پووچەڵ کردەوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ ئەوە دەچن کاری پەکەکە بێت.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەنتەری میدیا سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی شەممە 21-08-2021 راگەیێندراوێکی لەبارەی پووچەڵکردنەوەی تی ئێن تییەک بڵاوکردەوە و کە "گومان دەکرێت پەکەکە داینابێ".
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات کە "بەشی ئەندازیاری سەربازیی هێزەکانی پشتیوانی یەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لە سنووری لیوای 7ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە (زینوی وەرتێ)، توانیان جلیکانەیەکی 25 لیتری TNT، کە دوو چەشنەی کارەبایی لێبەستراوە و 25 مەتر (فتیلی کۆرنێکس)یان پێوە نوساندووە و بۆ تەقینەوە ئامادەکرابوو پووچەڵ بکەنەوە."
سەنتەری میدیا سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هەموو گریمانەکان بەو ئاراستەیەن کە "هێزەکانی پەکەکە ئەو بۆمبەیان دانابێتەوە."