دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی چەقۆ پۆلیس


Aug 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی  سلێمانی  ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ڕۆژئاوا - بنكەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بە چەقۆ هاوڵاتییەكیان بریندار كردبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە گەڕەكی ووڵوبە لە شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار هێرشیان كردە سەر هاوڵاتییەك و بەچەقۆ برینداریان كرد، بۆ دەربازبونیشیان تەقەیان بە ئاسماندا کردبوو، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە هەردوو تۆمەتبار كە بران دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تەقەیان پێكردووە.
لە ئێستا هەردوو تۆمەتبار (ب ، ج ، ج ) و ( ه ، ج ، ج ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کامەران کەریم