مستەفا کازمی لە کوێتە

(0) / / عراق / مستەفا کازمی عێراق زایەڵە


Aug 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا و بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە کوێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت گەیشتە کوێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە بۆ زیاترکردنی هاوئاهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ هەموو وڵاتاندا، لەوانە وڵاتی کوێت.
نووسینگەکە ڕاشیگەیاندووە؛ لەم سەرداندا چەند پرسێکی تایبەت بە ئابووری، سیاسەت، وزە و وەبەرهێنان تاوتوێ دەکرێن.