ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای کەلار- کفری وەرگەڕا و برینداری لێکەوتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەرمیان برایم خان هاتووچۆ ڕووداو


Aug 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا  لەسەر ڕێگای کەلار کفری نزیک گوندی "برایم خان" دوو کەس برینداربون.
بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەم شەو (یەک شەمە) لەسەر ڕێگای کەلار - کفری نزیک گووندی "برایم خان" بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلیکی جۆری (هوندا سەنتافی) دوو کەس برینداربون کە شۆفێرو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەن.
باس لەوەشکراوە، شۆفێرەکە لەدایکبوی ساڵی 1975ەو، سەرنشینەکەش لەدایک بوی 2004ە، کوڕو باوکن.
ڕونیشکراوەتەوە، تیمی هاتووچۆی ناحیەی سەرقڵا گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە وبریندارەکان بۆچارە سەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون.
کامەران کەریم