بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە بۆ زایەڵە: خوێندکارانمان ئەنجامی باشیان بەدەست هێناوە

(0) / / گفتگو / سۆران عومەر موستەفا هەڵەبجە زایەڵە


Aug 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتی  پەروەردەی هەڵەبجە  ئاشکرایکرد، هەموو ساڵێ بە ئاسمانی پەروەردەی ئەم شارەوە و لەم وەرزەدا، لەگەڵ گەلاوێژدا گەلە ئەستێرەیەکی گرشەدار دەردەکەون، پرشنگ ئەهاونە ڕۆحمان و بەدەم جلیوەی پێکەنینەوە لەگەڵ هاوڕێکانی چەند ساڵەیان مێدالیای یەکەمی لە دڵی شار ئەدەن.
سۆران عومەر موستەفا  بەڕێوەبەری گشتی  پەروەردەی هەڵەبجە  لە وتووێژی  لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دوای ئاشکرا کردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی قۆناغی ئامادەیی (وێژەیی و زانستی و پیشەیی) خوێندکارانی پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامی مەزنیان بەدەست هێنا.
هەریەک لەخوێندکاران :
 ١-(دیمەن عبدالرحمن عبداللە ) لە ئامادەیی هەڵەبجەی کچان ،قۆناغی زانستی پلەی (دووەم) لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی نمرەکانی(٦٩٨).
٢-خوێندکار (باوان نجم الدین علی )  لە ئامادەیی احمد موختارجاف ،قۆناغی زانستی پلەی (دووەم )سەرئاستی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی نمرەکانی (٦٩٨) .
٣-خوێندکار( ڕزگار ڕێبوار رحمان) لە کۆلێژی هاوبەشی نموونەیی کوڕان پلەی (دووەم ) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی نمرەکانی (٦٩٨).
٤-خوێندکار (شادان اکرم رشید)لە ئامادەیی پیشەیی هەڵەبجە /بەروبوومی ڕوەکی، پلەی (دووەم) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ، کۆی نمرەی (٧٣٨).
٥-خوێندکار (عبدااللە جمال رحمن)لە ئامادەیی پیشەسازی هەڵەبجە /کانزاکان ، پلەی (سێیەم) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ، کۆی نمرەی (٧٥٣).
وتیشی،  خوێندکارانی ئازیز  عەیامێکە بەم ئەنجامە دڵخۆشکەرە ،  سەلماندوتانە کە خوێندکارەکانی پارێزگای هەڵەبجە نموونەی زانست دۆستین ، هیچ شتێک ساردیان ناکاتەوە و  چاویان لە داهاتوە و بۆ ئاسۆی هیواکانیان ئەڕوانن و ئامانجەکەیان وورد ئەپێکن و سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن کە ڕەوڕەوەی مێژووی پەروەردە و زانستی دێرینی، هەمیشە پێش دەکەوێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەسەرکردایەتی خوێندکاری نوخبە لاپەڕەی زێڕین تۆمار دەکات.
ڕونیشیکردەوە،  خوێندکارانی ئازیز، ئەمڕۆ تاجی سەربەرزیتان لەسەر سەری خۆتان و دایک و باوک و مامۆستا و خوێندنگا و پەروەردەو پارێزگاکە دانا و سەرکەوتنی بێ وێنەتان تۆمار کرد ، ئێوە بوون بە بەرەندە و ئێمە هەست ئەکەین یەکەمین ،وەک شنروێ و باڵامبۆ سەربەرزین،بەڵێن ئەدەین بۆ هەمیشە لە بیرەوەریماندا ئەتانهێڵینەوە و ساڵ لە دوای ساڵ وەک نموونەی خوێندکار ناوتان ئەهێنین ،تاوەکو ببنە داینەمۆی ووزەی داهاتوو بۆ خوێندکارەکانی دوای خۆتان.
باسی لەوەشکرد، خوێندکارانی خۆشەویست چاوەڕێی زیاترتان لێ دەکەین و ئومێدی گەورەترمان پێتانە لە داهاتودا ، چاومان بڕیوەتە توانای ناوازەتان کە خزمەتکاری ئەم گەلە بێنازەتان بن و ناوی پیرۆزی کوردستان وەک ناوی خۆتان بدرەوشێننەوە.
هێمای بەوەشکرد، خوێندکارانی ئازیز، ئەوانەی کە چانسی ئەوەتان نەبوو بێنە ناو ڕیزبەندی یەکەمەکان، بەڵام نمرەکانتان بەقەد سەربڵندی خۆتان بەرزە و جیاوازیەکی کەم لە نێوانتاندا هەیە ، ژمارەی ئێوەش لەم سەرکەوتنە پڕ لە شانازیەدا گەلێک زۆرە و جێگەی ڕێز و پێزانین و شانازی ئێمەن و هەرگیز لەبیرمان ناچن ، ئێوەش وەک مۆردانە و باخی میر شنەی فێنکیتان پژاندە سەر دەروونمان.
لە کۆتاییدا بەڕێوەبەری   گشتی  پەروەردەی هەڵەبجە ئەوەشی   خستەڕوو،  هاوشاریانی خۆشەویست لەم کاتەدا سڵاو دەنێرین بۆ مامۆستایانی پارێزگاکەمان ، کە هەمیشە بە ڕەوشت بەرزی و هێمنی و هەگبەی پڕ لە زانیاری   بوونەتە جێگەی سەرنجی هەموولایەکمان و چەند خوێندکارەکانتان فێر کرد ، ئەوەندە هانتان دان بۆ سەرکەوتن ، بە تەکنیک و تەکتیکی مۆدێرن و هەڵبژاردنی ڕێگای وانە ووتنەوەی پێشکەوتوو ، بەم نموونە دانسقە و دەگمەن و نایابە پێشکەشتان کرد ، بوونە ئاوێنەیەک کە ئەمڕۆ خوێندکاران خۆیان تیابینیەوە ، دڵنیابن هەمیشە شانازی ئەکەین کە ئێوە مامۆستای نەوەکانمانن.
باسی لەوەشکرد، دایکان و باوکان و لێپرسراوی قوتابیان ئێوەش لە ماڵەکانتان سەرباری ئەو هەموو زروفە خراپەی ئابووری و تەندروستی کە بەرۆکی گرتوین ، لە زانکۆی خێزانەکانتانەوە، کولێژی مەزنتان بنیات ناو بەڕاگرایەتی ئێوە مناڵەکانتان بوونە جێگەی سەربەرزی و شانازی بۆ هەموومان ، بۆیەدەستی ماندووبونتان ئەگوشین و لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایتان لێ ئەکەین و لە ئاهەنگی خۆشیەکانتانا بەشدارین.
زیاتر دواو وتیشی، لە کۆتایدا بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەو مامۆستایان خوێندکارانی پارێزگای هەڵەبجەوە پیرۆزبایی لە خوێندکارە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.
کامەران کەریم