پرۆفیسۆر سەباح بەرزەنجی بۆ زایەڵە: هیوایێکی زۆرمان بە زانکۆکانی ئێران هەیە

(0) / / گفتگو / سەباح بەرزەنجی زایەڵە زانکۆ ئێران پێشانگا


Aug 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی سەنتەری زەهاوی و لێکۆڵینەوەی فیکری، وتی: پێشانگای زانکۆکانی ئێران لە شاری سلێمانی؛هەلێکی گونجاوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئاکادیمی و زانستییەکانی نێوان هەڕێمی کوردستان و ئێران.
پرۆفیسۆر سەباح بەرزەنجی لە لێدوانێکدا بۆ زایەڵە، جەختی لەسەر گەشەسەندنی پێوەندیەکانی نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ئێران کرد و گوتی: پێشانگای زانکۆکانی ئێران لە شاری سلێمانی دەرفەتێکی گۆنجاوە بۆ پەڕەپێدانی پەیوەندییە ئاکادیمی و زانستییەکانی نێوان هەڕێم و ئێران.
سەرۆکی سەنتەری زەهاوی و لێکۆڵینەوەی فیکری، گوتیشی: ئەم جورە پەیوەندیانە دەبێتە بناغەیێکی بەهێز  بۆ داڕشتنی پەیوەندییەکی زانستی و درۆست، کە دەبێتە بناغەیێک بۆ پەیوەندی سیاسی، ئابووری، فەرهنگ و کۆمەڵایەتی.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: هیوایێکی زۆرمان بە زانکۆکانی ئێران هەیە کە بەو هەموو ئەزمون و زانستەوە کە هەیانە بتوانن لە گەل هەڕێمی کوردستانیشدا پەیوەندییەکی باشیان هەبێ وخوێندکارانی ئێمە لە قۆناغە جیاوازەکاندا دڕێژە بە خوێندن بدەن و بە ئەزموون و تۆشەیێکی بەهێزەوە بێنەوە هەڕێمی کوردستان.
پرۆفیسۆر بەرزەنجی ئاماژەی بەوەش دا: بۆ گەشەسەندی پەیوەندیەکان دەبێ سەرەتا شارەزاییمان لە توانا و زەرفیەتەکانی زانکۆکانی ئێران هەبێ ئینجا دەبێ لایەنی ئێرانیش پێویستییەکانی هەرێم بناسێت و پلانی بو دابڕێژێت. دەبێ هەمووان گرینگی بدەین بە بناغەی زانستی لەبەر ئەوەی کە دەبێتە بناغەیێک بۆ سیاسەت، ئابووری و کۆمەڵایەتیش و بو ئەوەی فەرهەنگی پێکەوژیان و ڕێز لە یەکترگرتن بە جیلی داهاتوو بگەینین
گوتیشی: دەبێ ڕێگیر بین لە دەستێوەردانی بیانییەکان کە دەیانەوەێت نیفاق و دووبەرەکی بخەنە نا میلەتانی ئەم ناوچەییە.