بەشداریی سه‌ركونسوڵی ئێران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX

(0) / / اقتصادی / DBX زایەڵە سلێمانی ئیسلامی ئێران


Aug 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX بە ئامادەبوونی سه‌ركونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگار و ئازاد حەمەئەمین سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و مەهدی شووشتەری سەرکونسڵی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی حكومی و نوێنەری كۆمپانیاكان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 25-8-2021، كارەكانی چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX دەستیپێكرد.
پاڤیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم پێشانگایەدا بە بەشداریی زیاتر لە کۆمپانیا لەوانە ١٤ کۆمپانیای زانستی لە بەشەکانی پیشەسازیی، خۆراک، کشتوکاڵ، جل و بەرگ، جانتا و پێڵاو بەشدارن.
 پێشانگاكە تا 30-8-2021 بەردەوام دەبێت و 160 كۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی بەشداری تێدا دەكەن كە بریتین لە كۆمپانیای وڵاتانی ئێران، توركیا، میسر، ئازربایجان، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، لوبنان، ئوردن و كۆمپانیاكانی وەزارەتی پیشەسازی عیراق و بریكارنامەكانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا لە عیراق.