1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مەهدی شوشتەری ئێران کۆماری ئیسلامی


Aug 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی، سەردانی غورفەکانی کۆمپانیا ئێرانیەکانی کرد لە چواردەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ راوێژکارانی سەرکونسوڵگەری، لە سەردانێکی 3 کاتژمێریدا بۆ چواردەیەمین پێشانگای نێودوڵەتی سلێمانی(DBX)، سەردانی غورفەکانی کۆمپانیا ئێرانیەکانی بەشداربوو لەم پێشانگایەدا کرد و لەمیانەی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیاکاندا، وێڕای ئاشنابوون بە بەرهەم و کاڵاکانیان، ئاگاداری ئاستەنگەکانیان بوو لەبەردەم هاتنەناو بازاری عێراق و هەرێمی کوردستان دا.
چواردەیەمین پێشاگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە 25 تاکو 30ی ئاب لە شوێنی پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی سلێمانی بەرێوەدەچێت و زیاتر لە 30 کۆمپانیای ئێرانی لە ناویاندا 14 کۆمپانیای دانش بونیان لە چونرچێوەی کۆمەڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران دا ئامادەی پێشانگاکەن.