وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەکەی بەغدا بەشدار دەبێت
(0) /
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە، سەرۆکایەتی شاندی کۆماری ئیسلامی لە بەغدای لە ئەستۆیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران نوێنەرایەتی ئەو وڵاتە لە لووتکەی بەغدا دەکات کە بڕیارە سبەینێ شەممە 28ی ئاب بەڕێوەبچێت.
سەعید خەتیب زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، شاندێک بە سەرۆکایەتیی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دەچنە عێراق بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا.
لووتکەی بەغدا بە بەشداریی سەرکردە و بەرپرسانی چەند وڵاتێکی ناوچەکە و جیهان بەڕێوەدەچێت.
تێبينيێك بنێرە: