قوباد تاڵەبانی: داکۆکیکاری سەرسەختی کارمەندەکە دەبین

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەرمیان دادگا هاتوچۆ


Aug 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

قوباد تاڵەبانی پەیوەندی بەو کارمەندەی هاتوچۆ دەکات کە بەهۆی لێپێچینەوە لە سەرپێچیکارێک روبەروی دادگا دەکرێتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیدارەی  گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، کارمەندێکی هاتوچۆی گەرمیان لێپێچینەوە لە سەرپێچیکارێک دەکات و دواتر روبەروی دادگا دەکرێتەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیوەندی بە کارمەندەکەی هاتوچۆ دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ دوپاتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە لەوەی، داکۆکیکاری سەرسەخت دەبێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ئەو کارمەندە و هەر کارمەندێک لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانی روبەری کێشە ببێتەوە، ئەوەش لەپێناو زامنکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هەمووان.

ئاماژە بەوەش دراوە؛ هاوکات لێرەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین، خودی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە ئێستادا بە ووردی چاودێری کەیسەکە دەکات و بە دڵنیاییەوە رێگە نادرێت کەیسەکە بە لاڕێدا ببرێت، تەنها بڕیاری دادگا یەکلایی کەرەوە دەبێت بۆ ئەو کەیسە.

لەچەند رۆژی رابردوودا، کارمەندێکی هاتوچۆی گەرمیان بەناوی (ئەحمەد عادل) لەکاتی ئەرکدا و لێپێچینەوە لە هاوڵاتیەک کە سەرپێچی هاتوچۆی ئەنجامدابوو، روبەڕوی هەڕشە دەبێتەوە و کەیسەکەی دەباتە بەردەم داداگا، دواتر تۆمەتبار سکاڵای یاسایی لەسەر کارمەندەکەی هاتوچۆ تۆمار دەکات بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکدا، بەو تۆمەتەش کارمەندەکەی هاتوچوو لەلایەن دادگاوە داوادەکرێت و دواتر بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.

کامەران کەریم