فەرەنسا داوای دۆزینەوەی ڕێگای گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەکات

(0) / جهان


Jan 25, 2021

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ویڕای بە شکستخواردوو وەسف کردنی گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران داوای دۆزینەوەی چارەسەرێکی کرد بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ژان لۆدریان بۆ ڕادیۆ فڕانس ئەنتر جەختی کرد گوشاری حکوومەتەکەی ترەمپ بۆ سەر ئێران ئەم وڵاتەی بە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نێزیک کردۆتەوە.
ناوبراو بارودۆخی ئیستا لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە مەترسیدار وەسف کرد و وتی دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی پاشهاتی ژئێۆستراتێژیکی بەدواوە دەبێت و هەر بۆیە دۆزینەوەی ڕێکارێک بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە پێویست زانی.
کۆتایی/.