چاودێرێکی  سیاسی پرۆژەی شامی نوێ و پەراوێزخستنی کەنداوی فارس بۆ زایەڵە داخاتەڕوو

(0) / / گفتگو / شوان جاف زایەڵە شامی نوێ ئێران ئیسرائیل


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

چاودێرێکی سیاسی ئاشکرایکرد، پرۆژەی ( شامی نوێ) پرۆژەیەکی (عەرەبی - ئیسرائیلی - ئەمریکیە) بە ڕاوێژ لەگەڵ ووڵاتانی حەوزی دەریای ناوڕاست و دەریای سور دێتە جێبەجێکردن .
شوان جاف چاودێری  سیاسی لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری   زایەڵە  ڕایگەیاند، سەرەتای پرۆژەی شامی نوێ بە چەند قۆناغێکی مێژووی و سیاسی دا تێپەڕیووە لە گەڵ گۆڕانکاری لە دەوڵەتە کارەکتەرەکانی جێبەجێکاری ئەرزی واقعی پرۆژەکە، چونکە بیرۆکەی سەرەتایی ئەم پرۆژە لە (شەمعون پێرێزێی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل و تۆرکۆت ئۆزالی سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا ) سەرچاوە دەگرێت لە ساڵی ١٩٩٢ لە کاتێکدا ئەمریکا لە ھەوڵی ڕوخانی ڕژێمی سدامدا بوو، خولاسەی ئەم بیرۆکە تێپەڕاندنی ( لولەگەلی ئاشتی ئاوی تورکیابوو) بە سوریا ( بڕینی ھیلالی شیعی)  و هاوردن و تسویق کرد (بەبازارکردنی) ئاوی پرۆژەی پرۆژەی گاپ بوو لە ووڵاتانی (ئوردن، لوبنان، ئیسرائیل، سعودیە، کوەیت، ئیمارات، بەحرەین، قەتەر، سەلتەنەتی عومان) ئەمەش لە پێناو دوو ھۆکار.
وتیشی هۆکاری یەکەم: دروست کردنی لۆبیەکی (سامی - سامری - تورکی) بەرامبەر ئەگەرەکانی پەلھاوێشتنی ئێران لە (عێراق، سوریا، لوبنان) کە ئەم بەرە خۆی لە چوارچێوەی وولاتانی (ئیسلامی مەزھەب سونی) خۆی نمایش دەکرد، دووەم هۆکار  بە بازاڕ کردنی ئاوی پرۆژەی گاپ کە ھەریەک لە ئیسرائیل و ئیماراتی عەرەبی ھاوکاری لۆجستی و داراییان دەکرد تا بتوانن لە ساڵی ٢٠١٥ (بە ھۆی جەنگی داعش دواکەوت بۆ ساڵی ٢٠٢٠) ئەم پرۆژە ببێتە فریاد ڕەسی ئەم دەوڵەتانە لە دەست دێوەزمەی کەم ئاوی، ئەگەر سەیر بکەین ئیسرائیل لە سالی ١٩٦٧ دوای جەنگی (عەرەب - ئیسرائیل) بیرۆکەی ئەم پرۆژەیەی گاپی ھێنایەوە بیر تورکیا کە لە سالی ١٩٣٦ بە ڕاوێژ لەگەڵ ئەتاتورک گفتوگۆی لەسەر کرابوو لەلایەن لۆبی زایۆنیەوە و دواتر لە سالی ١٩٨٩ ئیماراتی عەرەبی بۆ دابین کردنی ئاسایشی خۆراکی خۆی لە تورکیا بە بڕی (١,٥ ملیارد) ھاوکاری دارایی پرۆژەکەی کرد تا دەست بەکارەکانی بکات.
ڕونیشیکردەوە، لە پاش کۆتایی ھێنان بە تۆرکۆت ئۆزال و گۆڕانی سەرۆک وەزیران لە تورکیا، ئیسرائیل نەیتوانی بیرۆکەی پرۆژەکەی درێژە پێبدات بۆیە لە ساڵی ١٩٩٤ شمعۆن پێرێز ئاراستەی سیاسی گفتۆگۆکانی بە (١٨٠ پلە ) گۆڕی و رووی کردە (سەڵتەنەتی عومان) راستەوخۆ سەردانی ئەو ووڵاتەی کرد بۆ دوو ھۆکار؛ یەکەم،  سوڵتان قابوس دۆستی عەرەبی نزیک تاران بوو خاوەن متمانەیەکی ئێرانیەکان بوو کە بووە پردی میانگیری.  چونکە تلئەڤیڤ دەترسا لە دوای ڕووخانی عێراق ئاراستەی سیاسی ئێرانی ببێتە مەترسی گەورە لەسەر دەوڵەتی ئیسرائیل بەمەش پێرێز توانی سود لە تواناکانی قابوس وەربگرێت. دووەم  سەلتەنەتی عومان پێگە جوگرافیەکەی ڕۆڵ کاریگەری ھەبوو لەسەر ئارامی سیاسەتی نەوتی لە کەنداو، ئەمەو چەند ڕێکەوتنێکی بازرگانی ھەردوو ووڵات بۆ ساغ کردنەوەی کانزا بەنرخەکانی مسقط وەک ( دوڕ و مرجان ) لە بازارەکانی جیھان لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی خشڵی ئیسرائیلی.
ئەو چاودێرە  سیاسییە  هێمای  بەوەشکرد، دوابەدوای ئەم ھەنگاوە کۆمەڵێک خاڵی ئیجابی لە ناوچەکە ھێنایە گۆڕێ وەک متمانەی سیاسی زمانی گفتووگۆ دواجاریش گواستنەوەی جەنگ لە عێراق و لوبنان بۆ سنورەکانی ئێران لە ناو خاکی ئەفغانستان و پاکستان ( بزوتنەوەی تالیبان) لە گەڵ دەستپێکی پرۆسەی ( ئازادی عێراق) جارێکی تر ئەنقەرە گرنگی پێگە ستراتیجیەکەی بەدەر کەوتەوە تا ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە کەمترین کات و بە کەمترین تێچوو گورزی سەربازی خۆیان لە ڕێگەی بنکەی (ئەنجرلیک) لە سێگۆشەی سونی عێراق بووەشێنن کە پێگەی ھێز و دەسەڵات و جەماوەری حزبی بەعس بوو، بەڵام تورکیا بە چەند ھۆکارێک ئامادەی خۆی دەرنەبڕی بۆ ھاوکاری ھاوپەیمانان بۆ ئەنجامدانی کردە سەربازیەکان ئەمەش وای کرد تورکیا لەو قۆناغەدا بایەخی ستراتیجی جوگرافی و دیبلۆماسی خۆی لەدەست بدات بەھۆی کورت بینی سیاسی بۆ ھاوکێشە سیاسیە (ئەمریکیە - ئیسرائیلیەکە) بۆ قەرەبوو کردنەوەی ھەڵە سیاسیەکانی ڕابردوو بەتایبەت لە دوای (ڕاپەڕینی بەھاری عەرەبی) لە ٢٠١١ تورکیا لە چەندین کەناڵی جیاواز بە بەھانەی مەترسی (پەکەکە) لەسەر سنورەکانی دەستوەردانی ئەنجامدا لە سیاسەتی سنوری (عێراق و سوریا) بە رێکەوتنی سیاسی لەگەڵ ( روسیا و ئەمریکا) بە چەند بەھانەیەکی جیاواز، دواتر لەگەڵ کۆتایی ھاتن بە خەلافەتی ئیسلامی لە سوریا و عێراق پیلان گۆڕی؛ تورکیا لە جوڵە بە ھێزی سێبەر ڕۆشتە قۆناغی جوڵەی سەربازی ئاشکرا کە لە ھەریەک لە ووڵاتانی ( عێراق ، سوریا ، لیبیا) دەبینرێت، ئەمەش لە پێناو شکاندنی گۆشەگیری ئەنقەرە لە سیاسەتی سایکس - پیکۆی نوێ لەلایەکی تر خۆی وەک بەدیل خستە ڕوو لە ئەگەری شکانی ھیلالی شیعە لە ناوچەکەدا تا پرۆژەی دواکەوتووی زەمەنی نێوان (عەرەب - ئیسرائیل) ڕابگرێت چونکە ئاوی پرۆژەی گاپ سەرەتای ئەو چیرۆکەیە.
شوان  جاف  ئەوەشی   خستەڕوو، پەلھاویشتنی ڕوسیا لە جەنگی ساردەوە تا ئێستا بۆ دەست بەسەراگرتنی(ئاوەگەرمەکان) مەترسی لەسەر ھەرسێ کەناڵی ئاوی (دەریایی رەش- ناوراست ، کەنداوی فارسی ، دەریایی سوور) گواستنەوەی ووزە دروست کردووە ، نەرمی نواندنی ڕوسیا بۆ گەمە سیاسیەکانی ھاوکارەکانی ناتۆی دڕدۆنگ کردووە بە جۆرێک کە تورکیا لە پێناو بەدەست کەوتنی (ووزەی ئەتۆم، زانیاری چەکسازی بەتایبەت دژە موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان) ئامادەیە زانیارییە تەکنۆلۆژیەکانی ھێزی ناتۆ پێشکەشی روسیا و چین بکات بۆ مانەوەی لە دۆخی ئێستای و ڕاگرتنی داڕمانی ژێرخانی ئابووری ئەو ووڵاتە ئەمەش گومانەکانی تورکیا زیاد دەکات لە ( دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی روسی ٢٠١٧ ، کەیسی قشە ئەمریکیەکە، کەیسی خاشقچی، ھاوکاری ٤٠٠ ملیارد دۆلاری چین بۆ ھاوکاری دراوی لیرە ٢٠٢٠)  ئەمەش لە بەرامبەر بە بەردەباز بوونی تورکیا لەلایەن روسیا و چینەوە لێک دەدرێتەوە و بەمەترسی بۆ سەر ووڵاتانی ڕۆژئاوا ھەژمار دەکرێت، ھەر بۆیە پرۆژەی ( شامی نوێ ) وەک پرۆژەیەکی ( ئابوری ، سەربازی ، ئەمنی ) لە چوارچێوەی ووڵاتانی عرەبی دەست بە کارەکانی دەکات بەچەن ڕۆژێک پێشتر رێکەوتنی ( ووزە ، سەربازی ، ئەمنی ،بازرگانی) ھەریەک لە وەڵاتانی (ئیسرائیل - ئیمارات) ئاشکرا دەکرێت وەک زەمینە .
سازدانی - کامەران کەریم