چوار پەرلەمانتاری کورد بۆ ماکرۆن: ئازادکردنی رۆژنامەنوسان بکە پێشمەرج بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێم

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەحمەد حەمە رەشید رێبوار کەریم مەحمود غالب محەمەد عەلی سەرکەوت شەمسەدین ماکرۆن


Aug 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

چوار پەرلەمانتاری عێراق نامەیەکیان ئاراستەی، ئیمانیۆڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کردووە و ئاماژەیان بەوەکردووە، " ئێمە دڵنیاین لەم سەردانت دا بابەتی گرنگ هەیە لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق تاوتوێی بکەن بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات، بەڵام ئەم سەردانەتان بە دەرفەت ئەزانین کە پرسی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان بکەنە برگەیەکی گرنگی گفتوگۆکانت".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەریەک لە ئەحمەد حەمە رەشید، رێبوار کەریم مەحمود، غالب محەمەد عەلی، سەرکەوت شەمسەدین نامەیەکیان ئارستەی سەرۆکی فەرەنسا کردووە و دەشڵێن، " بەتایبەت کاتێک سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەیت لە شاری هەولێر چاوت بە بەرپرسانی باڵای هەرێم و دەسەڵات دەکەوێت، کە بەرپرسن لە زیندانی کردن و ئەشکەنجەدان و حوکمدانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانان لە هەرێم".
ئەوە لەنامەکەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە، "داوا لە بەرێزتان ئەکەین کە فشار لە بەرپرسانی هەرێم بکەن و ئازادکردنی رۆژنامەنوسان بکەنە پێشمەرج بۆ پشتیوانیکردنی حکومەت لە ئایندەدا".
دەقی نامەکە:
بەرێز سەرۆک ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا
بابەت: پرسەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی لە کوردستان
سەرەتا بەخێرهاتنت دەکەین بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی وڵاتی فەرەنسا دەکەین بۆ گەلانی عێراق بەگشتی، بەتایبەت پشتیوانی مێژویی وڵاتی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان لە دوای راپەرینی ۱۹۹۱ هەرگیز لەبیرناکەین.
بەرێز فەخامەتی سەرۆک ماکرۆن، ئێمە دڵنیاین لەم سەردانت دا بابەتی گرنگ هەیە لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق تاوتوێی بکەن بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات، بەڵام ئەم سەردانەتان بە دەرفەت ئەزانین کە پرسی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان بکەنە برگەیەکی گرنگی گفتوگۆکانت، بەتایبەت کاتێک سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەیت لە شاری هەولێر چاوت بە بەرپرسانی باڵای هەرێم و دەسەڵات دەکەوێت، کە بەرپرسن لە زیندانی کردن و ئەشکەنجەدان و حوکمدانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانان لە هەرێم.
داوا لە بەرێزتان ئەکەین کە فشار لە بەرپرسانی هەرێم بکەن و ئازادکردنی رۆژنامەنوسان بکەنە پێشمەرج بۆ پشتیوانیکردنی حکومەت لە ئایندەدا.
ئێمە وەك بەشێک لە نوێنەرانی هاوڵاتیانی هەرێم کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جارێکی تر سوپاسی گەل و حکومەتی فەرەنسا ئەکەین بۆ پشتیوانیکردنی گەلەکەمان، چاوەوانی ئەوەین بەرێزتان لەم بابەتەش دا پشتیوانی فروانکردنی مەوداکانی ئازادی بن، کە
لەئێستادا لەبەردەم هەرەشەی جدی دایە بەهۆی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە.
رێزی بێپایانمان،
ئەحمەد حەمە رەشید
رێبوار کەریم مەحمود
غالب محمد عەلی
سەرکەوت شەمسەدین
۲۷ ئاب ۲٠۲۱