قائیمقامی دەربەندیخان و بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا دیاریكران

(0) / / کردستان / زایەڵە سەرقەڵا دەربەندیخان


Aug 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ كۆى ده‌نگ كاندیدانى پۆستى قائیمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاى یه‌كلاكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردو كاندیده‌كه‌ له‌ پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانن.
بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە، له‌ كۆبونه‌وى ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و له‌سه‌ر رێككه‌وتنى پێشوى یه‌كێتى نیشتیمانى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دراوه‌ و په‌سه‌ند كراون.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سلێمان سه‌عید، بۆ قائیمقامى ده‌ربه‌ندیخان و ته‌ها ئیبراهیم قادر، بۆ به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا كاندیدكردبو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كاندیده‌كانى په‌سه‌ندكرد.
وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و دوو پۆسته‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ قائیمقامى پێشوى ده‌ربه‌ندیخان كه‌ ناسح حه‌سه‌ن، بو له‌ پشكى گۆران خانه‌نشین كراو و به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاش كه‌ رامیار عه‌بدلره‌حمان كرایه‌ جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان.
کامەران کەریم