ئێران: هیچ ناکەین تا هەنگاوی کردەیی ئەمریکا نەبینین

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران ئەتۆم خەتیب زادە ئەمریکا گەمارۆ


Jan 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام هیچ هەنگاوێک هەڵناگرێت تا ئەو کاتەی ئەمریکا هەنگاوی کردەیی بۆ لابردنی گەمارۆکان بنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی حەفتانەی لەگەڵ هەواڵنێران، وەڵامی پرسیارێکی سەبارت بە لێدوانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکای دایەوە کە ڕایگەیاندبوو ئەو کاتە گەمارۆکانی سەر ئێران لادەبرێت کە بگەڕێتەوە بۆ پابەندییەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
ناوبراو ڕایگەیاند: هیچ گۆڕانکارییەک هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەبووە. هەڵوێستی ئێمە هەمانە کە پێشتر ڕامانگەیاندووە. دەبێ هەڵگرتنی گەمارۆکان ببینین و هەروەها گەڕانەوەی ئەمریکا و پابەندبوونی بەم ڕێککەوتنە و پابەندبوونی دیکەی لایەنەکانیش.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە: تا ئەو کاتەی گەمارۆکان بە شێوەی کاریگەر لانەبرێن و پابەندی ئەمریکا بە بڕیاری ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایش نەبینین هیچ گۆڕانگارییەک لە لایەن ئێرانەوە نابینرێت.
کۆتایی/.