واین مارۆتۆ: هیچ کاروانێکی لۆجێستیی ئەمریکی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانیی لە عێراق بوونی نییە

(0) / / عراق / زایەڵە واین مارۆتۆ داعش هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی


Sep 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە تویتێکدا نووسی: هیچ کاروانێکی لۆجێستیی ئەمریکی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانیی لە عێراق بوونی نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە هیچ کاروانێکی لۆجێستیی ئەمریکی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانیی لە عێراق بوونی نییە، هەواڵی وای بە بێ بنەما و زانیاریی دروستکراو و پڕوپاگەندە ناوبرد.
ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو کەلوپەلانەی دەدرێن بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەلایەن بەرنامەی سندوقی ڕاهێنان و پاڵپشتیکردنی ئەمریکا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش CTEF، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی عێراق لە ڕوبەڕوبوونەوەی داعش لە ڕێگەی کاروانە لۆجیستیی مەدەنییەکانی عێراقییەوە دەگوازرێنەوە و دەدرێن بە هێزە عێراقییەكان."
مارۆتۆ هێرشکردنە سەر ئەو کاروانانە بە هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و گەلی عێراق ناو برد.