بڕیاری وەزارەتی ڕۆشبیری هەرێم بۆ ڕاگرتن و سڕینەوەی كلیپێك

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ڕۆشنبیری هێلی دەنگ توانا سەعید


Sep 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی توانا سەعید كلیپێكی بە ناوی " 7" بڵاوكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەدوو ڕاگەیەنراوی جیاوازدا خوازیاری پەخشنەكردن و سڕینەوەی كلیپەكەكەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەڕاگەیەنراوی یەكەمدا وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕایگەیاندووە چەند ڕۆژێكە كلیپێك لەلایەن توانا سەعید بە ناوی " 7" بڵاوبۆتەوە كە كارێكی نەشیاوی دوور لە نەریتی گشتییە و لەڕووی دەق و هونەری موزیك و میلۆدیشەوە زۆر لاواز و بێبنەمایە و هۆكاری تێكدانی شیرازەی خێزان و و بێڕێزیكردن بە ئایین و دابونەریتی كوردەواری و كەم نیشاندانی ژنانە، هەر بۆیە داوا لە گشت میدیای بینراو و بیستراوەكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها سایت كەناڵ و پەیجە یۆتوبییەكان دەكەین خۆیان لە نمایشكردنی ئەو كلیپە بپارێزن.

لە ڕاگەیەنراوی دووەمدا كە ئاراستەی كۆمپانیای هێلی دەنگ كراوە، دوای سرینەوەی كلیپەكە كراوە. لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە لەسەر داوای سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان داوا دەكەین كە كلیپەكە بسڕدرێتەوە.