تۆمەتبارێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی ڕزگاری پۆلیس تۆمەتبار


Sep 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ‌‌- بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا_ بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی لەهاوڵاتیەک کردبوو داوای دەفتەرێک دۆلاری بەسەرانە لێ کردبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای لە بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمارکرد کە کەسێک هەڕەشەی لێ دەکات و داوای سەرانەی (١٠٫٠٠٠) دۆلاری ئەمریکی واتە دەفتەرێکی لێ دەکات، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن .
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ر. ل. م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ، تۆمەتبار پێشینەی هەیەو پێشتر لەسەر تاوانی تر دەستگیرکراوەو دوای کۆتاییهاتنی حوکمەکەی ئازاد کراوە.
کامەران کەریم