پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا محەممەد حەکیم

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئایەتوڵڵا محەممەد حەکیم


Sep 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی مەسرور بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا محەممەد حەکیم بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە پەیامی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵای عوزما سەماحەتی سەید محەمەد سەعید ئەلحەکیم-م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و پەیڕەوکارانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
شیاوی باسە هەینی 03-09-2021 ئایەتوڵڵا محەممەد سەعید حەکیم، دووەم گەورەترین مەرجەعی شیعە لە عێراق بەهۆی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.