سەباح هەورامی بەتەنزەوە: ئەوەی بەخۆشی خۆی ناكوتێت, دەیكوتین

(0) / / کردستان / سەباح هەورامی زایەڵە سلێمانی تەندروستیی ڤاکسین دەیكوتین


Sep 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا یەکێک لە رێگەچارەکان بەکارهێنانی ڤاکسینە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەرێمی کوردستانیش خۆشبەختانە ڤاکسینی پێگەیشتووە بە رێگەی زانستیانە بۆ هاووڵاتیانی بەکاردەهێنن، ڤاکسین تاکە رێگەچارەیە بۆ سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا جا هەرجۆرێک بێت لەوانەی کە بەردەستە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند، بەهاوکاری پەروەردەی سلێمانی، چەند بنکەیەکی تایبەتمان داناوە بۆ کوتانی مامۆستایان و خۆ ئامادەکردنیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، داواش لە مامۆستایان دەکەین بەزووترین کات خۆیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن و لە چەند رۆژی داهاتوودا لە کارگەی جگەرەی سلێمانیش گەورەترین بنکەی ڤاکسین دەکەینەوە.
وتیشی، ئاسانکاری بۆ مامۆستایان کراوە لەو بنکانەدا تا خۆیان بکوتن، وتیشی ئەوەى بە خۆشی خۆی بکوتێت باشە، ئەوەی بە خۆشی خۆی نەکوتێ دەیکوتین."، لە داهاتووشدا تیمەکانمان ئەوەندە زیاد دەکەین دەچنە ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بە کوتان هەیە، مەرجیش نییە ئەوەی خۆی بکوتێک تووشی کۆرۆنا نەبێت، بەڵام حاڵەتی مەترسیدار و مردن کەمدەکاتەوە و لە %98ی ئەوانەی کە ڤاکسینیان  بەکارهێناوە لە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەدووربوون.
کامەران کەریم