فەرماندەی سێنتکام: دەرفەتێکی نوێ بۆ هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئێران هاتۆتە ئاراوە

(0) / / جهان / زایەڵە دیفێنس وان فرانک مەکێنزی سێنتکام شەڕ ئێران


Jan 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکام) بە جەخت کردنەوە لە سەر پێداچوونەوەی سیاسەتەکانی وڵاتەکەی لە حکوومەتی نوێدا وتی کە سەرۆک کۆمارییەتی جۆ بایدن، دەرفەتێکە بۆ پەیوەندییە نوێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی " دیفێنس وان"، جەنەراڵ فرانک مەکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا پێچەوانەی ڕاپۆرتی میدیا ئەمریکییەکان لە سەردەمی سەرۆک کۆمارییەتی دۆناڵد ترامپدا، وتی: ئامانجی ئێمە ئەوە بوو کە ڕێگە لە ڕوودانی شەڕ بگرین.
ئەو‌ بە ئاماژە کردن بەوەی کە ڕێگە لە ڕوودانی شەڕێک گیراوە، وتی کە هاتنەسەر دەسەڵاتی  حکومەتەکەی بایدن لە ئەمریکادا دەرفەتێکە بۆ پەیوەندی کردن بە ئێران.
ئەم فەرماندە سەربازییە ئەمریکییە ئاشکرای کرد: ئێران نەک تەنیا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هێرشی نەکردە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا؛ بەو شێوەیەی کە هەندێک لە شرۆڤەکارە سەربازیی و ئەمنییەکان نیگەران بوون لەوەی کە ئەگەری ئەوە هەیە لە دوا ڕۆژەکانی سەرۆک کۆمارییەتی ترەمپ ئەنجامی بدات، بەڵکوو تا ڕادەیەکی زۆر توانی ئەو هێزانەی کە گوێڕایەڵی ئەو بوون کۆنترۆڵ بکات‌.
مەکێنزی وتیشی: من دڵنیام کە لە ئێراندا سیاسەتێکی باشیان گرتووەتەبەر تاکوو بزانن ئایا بارودۆخەکە( دەسەڵات بە دەستەوە گرتنی حکومەتەکەی بایدن) گۆڕانکاری بەسەردا دێت.