غالب محەمەد بۆ زایەڵە: دەربەندیخان وەک شارێکی فەرامۆشکراو و سزادراو بەهۆی هەڵوێستی خەڵکەکەیەوە سزادەدرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە غالب محەمەد دەربەندیخان


Sep 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەرچەندە قەزای دەربەندیخان دوو  بەنداوی  تیایە، بەڵام بەهۆی بێ پلانی حکومەتی هەرێمەوە نەتوانراوە  بخرێتە خزمەتی  هاوڵاییانی ئەو قەزایە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، غالب محەمەد  ئەندامی پەرلەمانی  عێراق لە وتوێژی لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند،  قەزای دەربەندیخان خاوەنی دوو بەنداوە بەناوی بەنداوی دەربەندیخان و بەنداوی دێوانە، كەچی ڕۆژانە چەندین هاوڵاتی بەهۆی كەم ئاوی بە نامە و بەتەلەفون ئاگادارمان دەكەن و گلەیی دەكەن لە دەسەڵاتی كوردی، هەرچەندە بەهۆی بێ پلانی و کەمتەرخەمی حکومەتەکەی پارتیەوە کە قوباد تاڵەبانی وەک فەرمانبەرێکە لەبەردەم مەسروردا، نەتوانراوە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی شاری دەربەندیخانەوە، بەڵام بەنداوی دەربەندیخان کە کارەبای لێ بەرهەم دەهێنرێت و سودی هەیە سودێکی ئەوتۆی نیە بۆ شارەکە و بوبێتە جێگای شانازی، دەربەندیخان وەک شارێکی فەرامۆشکراو و سزادراو بەهۆی هەڵوێستی خەڵکەکەیەوە سزادەدرێت .
 ناوبراو  وتیشی،  لەساڵی 2021 دابیت و شارەکە لەکانی و بە دەبە و قاپ ئاوی خواردنەوە پەیدابکەن، بە دەست بێ کارەبییەوە هاواربکەن، ئەمە چی شەرمەزارییەک و ڕسواییەکە بۆ ئەو بەناوحکومەتە .
ڕونیشیکردەوە، ئێمە لە پەرلەمانی عێراق لە ڕابردودا هەوڵماندا 3 ملیارمان دابینکرد بۆ چاککردنی زیانەکانی بەنداوەکە کەبەهۆی بومەلەرزەوە زیانی بەرکەوتبو، هەرچەندە زۆر کێشەیان بۆ دروستکرد، بۆیە ئەمەی بەرامبەر ئەم زۆنە بەگشتی دەکرێت شەرمەزارییە بۆ بەرپرسانی ئەم زۆنەی حکومەتەکەی پارتی کە قبولی دەکەن و هەمیشە بەدەم مسرورەوە پێدەکەنن و جورئەتی ئەوە ناکەن بڵێن حەیامان چوو خەڵکەکەمان خنکا لە بێ ئاویدا بەڵام ڕێک مەسەلەیە هەیە دەڵێت "حەیا لە بونە جێت" ئەمە ڕێک ئەوەیە .
سازدانی -کامەران کەریم