مستەفا کازمی یەکشەممەی داهاتوو لە تارانە

(0) / / عراق / زایەڵە مستەفا کازمی تاران ئێران


Sep 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیێکی عێراقی ڕایگەیاند سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەگاتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێگەی هەواڵی میدێل ئیست نیوز لە زمانی سەرچاوەیێکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردەوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە یەکشەممەی داهاتوو بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا دەگاتە تاران.
کازمی یەکەمین سەرۆک وەزیرانی بیانی دەبێت کە پاش هاتنە سەرکاری ئایەتوڵڵا سەید ئیبارهیم ڕەئیسی لە پۆستی سەرۆک کۆماریی، سەردانی تاران دەکات.