1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / ایران / زایەڵە عێراق تاران ئایەتوڵڵا ڕەئیسی مستەفا کازمی


Sep 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە،  بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پێشوازی لێ کرا.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرلەوەی بەرەو ئێران بەڕێ بکەوێت ئامانج لە سەردانەکەی بۆ تارانی بە پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کردنەوەی ئاسۆی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە لە سەرجەم بوارەکاندا ڕاگەیاندبوو.  
وتیشی: "عێراق سەرکەوتوو بووە لەوەی رۆڵێکی میحوەری بیگێرێت لە ناوچەکە لە رێگای پتەوتر کردنی شەراکەتی ستراتیجیی لەسەر بنەمای پشتیوانیکردنی سەقامگیریی، ھاریکاریی و دۆستایەتی لەسەر بنچینەی ئاشتیی و گەشەپێدان."
مستەفا کازمی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران بە مەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ لەوانە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسە گەورەکانی ئێران کۆدەبێتەوە.