سۆران؛ ڕاگەیاندنی سێیەم ئیدارەی سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / مەسرور بارزانی سۆران هەرێمی کوردستان هەڵگورد نەجیب


Sep 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئەمادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەفەرمی راگەیاندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە ئیدارەی سۆران وتارێکی پێشکەش کرد و وتی  "وەکو حکومەت پاڵپشت و پشتیوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبین".
هاوکات هەڵگورد نەجیب وەکو سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دیاریکرا.
ئیدارەکە لە چوار قەزای، سۆران، رواندز، چۆمان و مێرگەسۆر پێکدێت.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێتە یەکەم ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئێران و تروکیا هەیە.
رووبەری ئیدارەکە پێنج هەزار و 470 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و 14 شارۆچکە لەخۆدەگرێت.