ڕێککەوتنی عێراق و ئێران بۆ بەردام بوونی گفتوگۆکان لە سەر کێشەی ئاو
/
اقتصادی
/
زایەڵە
عەون زیاب
عێراق
مستەفا کازمی
ئاو
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەری کێشەی ئاوی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەون زیاب راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ ئێران چاوی بە مەهدی رەشیدی بریکاری وەزارەتی وزەی ئێران کەوتووە و رێکەوتن لەسەر ئەوەی گفتوگۆکانیان بەردوام بێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئاو لە نێوانیان.
ئاو یەکێک لەو کێشانەیە کە عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا هەیەتی.
عێراق بۆ دابین کردنی ئاو بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە چەند ڕووبارێک دەبەستێت کە هەموویان لە تورکیا و ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت.
ئەو دوو وڵاتە لە سەر ڕووبارەکان بەنداویان بەستووە و بەغدا جەخت دەکاتەوە ئەنقەرە و تاران ڕێککەوتنە نیودەوڵەتییەکان هاوپێوەند بە ئاو و دراوسێتیان لەم پرسە لەبەرچاو نەگرتووە.
تێبينيێك بنێرە: