ئایا تەقە لە قوباد تاڵەبانی کراوە؟

(0) / / کردستان / تەقە زایەڵە قوباد تاڵەبانی


Sep 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە کاردانەوە بە هەواڵەکان لەمەڕ تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قوباد تاڵەبانی، گوتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قوباد تاڵەبانی کراوە گوتەبێژی تاڵەبانی رەتی دەکاتەوە کە هێرشێکی وا ئەنجام درابێت.
سەمیر هەورامی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە شوێنێک تەقە کراوە کە زۆر دوور بووە لێمانەوە و ئێمە گوێمان لێنەبووە، کاتێک لە رانیە گەڕاینەوە ئەوکاتە زانیمان تەقە کراوە".
 سێشەممە 14-09-2021 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستانە، بە مەبەستی بانگەشەکردن بۆ بەربژێرانی هاوپەیمانێتییەکە سەردانی رانیەی کرد.
 ئەمشەو لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە گوایە تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قوباد تاڵەبانی کراوە.