قایمقامی سەیدسادق بۆ زایەڵە: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کۆنکرێتی کۆڵانەکانی شار دەکات

(0) / / گفتگو / دیاری ڕەفیق سەیدسادق زایەڵە عێراق


Sep 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی سەیدسادق ئاشکرایکرد، پــڕۆژەی کۆنکــرێت کردنــی گــەڕەک و کــۆڵانەکــانــی  سیدســادق جێبەجێ دەکرێت .

دیاری ڕەفیق قایمقامی سەیدسادق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ٩ی ٢٠٢١ ، لە گفتوگۆیەکی تەلەفونیدا  لەگــەڵ وەزارەتــی بازرگانی و نیشتەجێکردن و شارەوانیەکانی عێراق، پیــان ڕاگەیانــدین کــە بە زووتــرین کات پــرۆژەی کۆنکرێت کردنی گــەڕەکی بەرکێو لــە قەزای سیدسادق کاری تەندەرینی بـۆ دەکرێت و جێبەجــێ دەکرێت.

ناوبراو وتیشی، پاشان  ئــەوەی کە لە بودجـەی ساڵـی (٢٠١٩) ی عێراق  بڕیــاردرا کە بــڕی یــەک ملیـــار دینار تەرخــان کــرا بــۆ پـرۆژەی کۆنکرێت کردنـــی گەڕەکــی بەرکێو لــە قەزای سیدســادق،  بەڵام بە هۆکــاری کێشــەی ئیداری ئــەو پرۆژەیە دواکــەوت و نەکەوتە بواری جێبەجێکردن  .

قایمقامی  قەزای سەیدسادق  ئەوەشی  خستەڕوو، بۆ ئــەم مەبــەستە ئاگــاداری هاووڵاتیانـی گەڕەکـی بەرکێو دەکەیــن، خۆشبەختانە ئەمڕۆ جارێکی تر ئەو پرۆژەیە کەوتە بواری جێبەجێکردن و لە نزیکترین کات کاری ئیداری و هونەری و تەندەرینی بۆ بدەکرێت و پرۆژەکە بە هەمان بڕە پارە و دەرخستەی پێشوو جێبەجێ دەکرێت .

سازدانی - کامەران کەریم