سەفەری وەفدی سیاسی تاڵیبان بۆ تاران
(0)
سەرچاوەکانی هەواڵ هەواڵی سەردانی لێژنەی سیاسی تاڵیبان بۆ ئێران بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی_ یان بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کە هەواڵەکەی لە تەسنیم وەرگرتووە، ئەمڕۆ سێ شەممە ۷ بەفرانباری ۱۳۹۹ لێژنەی سیاسی تاڵیبان بە ڕێبەرایەتی مەلا عبدولغەنی برادەر، جێگری سیاسی ئەم گرووپە بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی گەشتە تاران.
ئاماژەیش بەوە کراوە کە لەم گەشتەدا بەرپرسانی تاڵیبان لە ئەم گەشتەدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە کۆدەبنەوە و سەبارەت بە بابەتەکانی ئاشتی لە ئەفغانستان وتووێژ دەکەن .
ئەم سەردانە لەحاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە هەندێ لە سەرچاوەکان باس لە ڕاگرتنی چەندین ڕۆژەی دانووستاندنەکان لە نێوان ئەفغانەکان لە دوحە دەکەن.
تێبينيێك بنێرە: