ڕووسیا داوای زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکات

(0) / جهان


Jan 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران وتووێژیان لەسەر چەندین بابەتی جیاواز بەتایبەت ڕێککەوتنی ناوەکی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە کە هەواڵەکەی لە هەواڵنێری ئسپوتنیک وەرگرتووە، سێرگێیی لاڤۆرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ، ڕایگەیاند که مۆسکۆ و تاران هەردوو خوازیاری بەتەواوێتی زیندووکردنەوەی بەرجام ( ڕێککەوتنی ناوەکی)_ن.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: ڕزگار کردنی ڕێککەوتنی ناوەکی ئێران یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکانی ئەمڕۆ و ڕووسیا و ئێران هەردوو خوازیاری بەتەواوەتی پابەندبوون بە ئەم ڕێککەوتنەن.

لاڤۆرۆف لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد: مۆسکۆ و تاران خوازیاری دەسپێکردنی وتووێژەکانی نێوان وڵاتانی کەنداوی فارسن.بەرەو پێشچوونی ڕێککەوتنەکانی ئاشتی لە ئەفغانستانیش گرنگییەکی تایبەتی بۆ هەردوو وڵات هەیە.

محەمەد جەواد زەریف لە درێژەی گەشتە ناوچەییەکەی خۆی بۆ وڵاتانی ناوچەکە و قەوقاز بەیانی ئەمڕۆ گەشتە مۆسکۆ.