634 تووشبوون و 13 گیانلەدەستدان؛ نوێ ترین ئاماری کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان وەزارەتی تەندروستی کۆرۆنا


Sep 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 634 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 13 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا شەش هەزار و 732 پشکنین کراون، ئەنجامی پشکنینی 634 کەس پۆزەتیڤ بوون.
تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:
هەولێر: 51 تووشبوو
سلێمانی: 79 تووشبوو
دهۆك: 472 تووشبوو
راپەڕین: 32 تووشبوو
هاوکات 1412 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:
هەولێر: 700 چاکبوونەوە
سلێمانی: 311 چاکبوونەوە
دهۆك: 321 چاکبوونەوە
هەڵەبجە: 30 چاکبوونەوە
گەرمیان: 29 چاکبوونەوە
راپەڕین: 21 چاکبوونەوە
 لەو ماوەدا 13 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە:
هەولێر: 7 گیانلەدەستدان
سلێمانی: 4 گیانلەدەستدان
دهۆک: 2 گیانلەدەستدان
ئاماری گشتی:
پشکنینەکان: 3030171 پشکنین
تووشبووان: 317567 تووشبوو
چاکبووان: 283874 کەس
ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 27998 کەس
گیانلەدەستدان: 5695 کەس
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و ماسک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.