هێمن هه‌ورامى داوای فراوانترکردنی چاودێریکردن لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دەکات

(0) / / کردستان / هێمن هه‌ورامى زایەڵە په‌رله‌مانى كوردستان چاودێر ناوچە کوردستانییەکان


Sep 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

هێمن هه‌ورامى داوا لە چاودێرە نێودەوڵەتیەکان دەكات بۆ ڕێگرتن لەساختەكاری لە هەڵبژاردنەکان، چاودێرەكانیان زیاتر بكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگەیاند:" داوا لە ھەموو چاودێرە نێودەوڵەتیەکان دەکەین کە تیمی چاودێکردنیان پێش ھەڵبژاردن، لەکاتی ھەڵبژاردن و دوای ھەڵبژاردنیش فراوانتر بکەن لە تەواوی عێراق، بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکان بۆ ئەوەی بەوردی چاودێری بەڕێووەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن."
هه‌ورامى لەگەڵ ڤیولا ڤۆن کرامۆن ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی تیمی چاودێری یەکێتی ئەوروپا بۆ ھەڵبژاردنی عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، "پێویسته‌ ھەڵبژاردنێکی گشتگیر و ئازاد و شەفاف و دوور لەهەر جۆرە ساختەکارییەک ئه‌نجام بدرێت، بۆیە داوا لە ھەموو چاودێرە نێودەوڵەتیەکان دەکەن کە تیمی چاودێکردنیان فراوانتر بکەن لە تەواوی عێراقدا، پێش ھەڵبژاردن و لەکاتی ھەڵبژاردن و دوای ھەڵبژاردنیش، بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکان بەوردی و چاوکراوەییەوە چاودێری بەڕێووەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن."
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێویسته‌ ئەو ئاوارە و پەنابەرانە کە لەبەر دۆخی سیاسی و مەترسیەکانی داعش لەناوچەکانی خۆیان ناتوانن بەئازادی دەنگ بدەن كه‌شێكى ئارامیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی کەرکوک و دەشتی نەینەوا و شەنگال."