ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ ڕادەست کردنی نەوت و نیوەی داهاته‌ نانه‌وتیه‌كان بە بەغدا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێمی کوردستان نەوت ڤیان سه‌بری


Jan 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ  ڕادەست کردنی نەوت و نیوەی داهاته‌ نانه‌وتیه‌كان بە بەغدا دەربڕیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سه‌رۆكی فیراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێڕاق رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوە 250 هەزار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ی داهاته‌ نانه‌وتیه‌كانیش راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ بکات، له‌به‌رامبه‌ردا دەبێت حکومەتی عێراق 12.67% کە بەشی هەرێمە لە بودجه‌ی گشتی عێراق، بدات.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فیراكسیۆنی پارتی دیموکراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەغدادئەلیەوم رایگەیاند: "حکومەتی هەرێمی کوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتەکانی لە ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و باج و هەندێک داهاتی دیکە رادەستی حکومەتی عێراق فیدڕاڵ دەکات."
ئاماژەی بەوەش کرد : بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان 12.67% جێگیربوە و لە لایەن لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و  دەنگی لەسەردراوە.
کۆتایی/.