نەخشەی بنەڕەتی گردەگۆزینە پەسەندکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان کاروان محەمەدئەمین گردەگۆزینە


Sep 21, 2021

قەبارەی فۆنت:
بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی گەرمیان ئاشکرایکرد، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەخشەی بنەڕەتی شارەدێی گردەگۆزینە سەر بە ناوەندی کەلار پەسەندکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کاروان محەمەدئەمین بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی گەرمیان راگەیاند، ئەمڕۆ (٢١ی ئەیلول) لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە نەخشەی بنەڕەتی شارەدێی گردەگۆزینە پەسەندی کۆتایی کراوە و ئێستا ئەو شارەدێیە خاوەنی نەخشەی تایبەت بە خۆیەتی.
وتیشی، لە ئێستا بەدواوە دانیشتوانی گردەگۆزینە دەتوانن رێکارەکانی تاپۆکردنی خانووەکانیان لە رێگەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە بگرنەبەر و خانوەکانیان تاپۆ بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی (٢٠٢١/٩/١٦)جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان کۆبوەوە و لەکۆبونەوەکەدا هەماهەنگی و هاوکاری ئیدارەی گەرمیانی دوپاتکردەوە بۆ گرتنەبەری رێکارەکانی پەسەندکردنی نەخشەی بنەڕەتی گردەگۆزینە و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بۆ کارکردن لەسەر ئەو پرسە.
کامەران سەیدکەریم