13تۆمه‌تبار لە سلێمانی ده‌ستگیركران
(0) /
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار بە ھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن 13 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا له‌سه‌رچنار شه‌ڕیان كردبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌یانه‌یه‌كی شه‌وانه له‌سه‌رچنار شه‌ڕو پشێوی دروستبوو له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكداو بووه هۆی برینداربوونی دوو كه‌س به‌فیشه‌ك، ده‌سته‌به‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و شه‌ڕه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد، هه‌روه‌ها دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن 13 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه به‌شداربوون له‌شه‌ڕه‌كه‌دا، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری ده‌مانچه كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه.
پاش ده‌ستگیركردن‌و پشكنینی تۆمه‌تباره‌كان، ده‌ركه‌وت كه یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵگری بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ره، بۆیه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی دادوه‌ر كرا.
له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 405 و 31 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ چوار تۆمه‌تباری دیكه ده‌رچووه كه له‌شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شداربوون‌و له‌ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌وە و دەستگیرکردنیان .
کامەران سەیدکەریم
تێبينيێك بنێرە: