ڕۆژنامه‌نوسێك بۆ زایه‌ڵه: پاش هەڵبژاردن، كورد لە بەغدا پێگه‌كه‌ی جاران و سه‌نگ و قورسایی خۆی ده‌بێت
/
گفتگو
/
ناوچه جێناكۆكه‌كان
مه‌ریوان تۆفیق
زایەڵە
هەڵبژاردن
ڕۆژنامه‌نوسێك له هه‌رێمی كوردستان وتی: ئێمه پێمان وایه پێگه‌ی كورد له به‌غداد هه‌ر پێگه‌كه‌ی پێشووتر ده‌بێت، سه‌نگ و قورسای خۆی ده‌بێت، كورد وه‌ك پێویست له ناوچه جێناكۆكه‌كان زۆر گرنگ بوو به‌یه‌ك لیست و یه‌گ ده‌نگ به‌شداری بكات به‌وشێوه‌یه به‌شداری ناكات .
مه‌ریوان تۆفیق ڕۆژنامه‌نوس له هه‌رێمی كوردستان له وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن بۆخۆی مانا و ده‌لاله‌تی نوێ بونه‌وه و تازه گه‌ری وه‌گۆرانكاریه له‌و سیستمه‌ی حوكمڕانیه‌ی كه هه‌یه ئه‌ڵبه‌ت گۆڕانكاری به ئاراسته‌ی باشتر مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له دونیای دیموكراسیدا به‌م شێوه‌یه‌یه، ئه‌گه‌ر چی له دوای ساڵی 2003 له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له عێراق چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك كراوه ده‌كرێت بڵێین عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بونیاد نراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای كۆچی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌نابی مام جه‌لال دوو هه‌ڵبژاردن كراوه كه هیچیان جێگه‌ی ئومێد و جێگای دلخۆشی هاوڵاتیان نه‌بوون وه گۆڕانكاری نه‌هاتۆته ئاراوه. به‌و پێیه‌ی كه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ده‌كرد ده‌سه‌ڵات كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو بنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆش گوزه‌رانی وه سه‌قامگیری سیاسی به‌ره‌و پێش چوون ڕووبدات .
وتیشی: ده‌خوازین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاواز بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر به‌و پێیه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌یه وه له سه‌ر داوا و خواستی ده‌كرێت بڵێن نوخبه‌یه‌ك له ڕۆشنبیر وه له ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵگا ئه‌م هه‌لبژاردنه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه كه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، له ئیستادا كه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكردووه وه كاندیده‌كان ڕۆژانه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن وه خۆیان نیشان ده‌ده‌ن یاخود كارنامه‌ی خۆیان بۆ هاوڵاتیان ده‌خه‌نه ڕوو، ده‌خوازین هاوڵاتیان به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه كاندیدی خۆیان هه‌ڵبژێرن وه ڕوو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن، چونكه هاوڵاتی بنه‌مای سه‌ره‌كی ده‌ست نیشان كردنی پرۆسه‌ی سیاسی له داهاتوو دا .
ڕونیشكرده‌وه، سه‌باره‌ت به كورد وه به‌شداری كورد له هه‌ڵبژاردندا به‌داخه‌وه كورد وه‌ك پێویست له ناوچه جێناكۆكه‌كان كه زۆر گرنگ و به یه‌ك لیست وه به‌یه‌ك ده‌نگ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات به‌و شێوه‌یه به‌شداری ناكات و پارته سیاسیه‌كان به‌جیا به‌شداری ده‌كه‌ن جگه له دوو پارتی سه‌ره‌كی كه ئه‌ویش یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه بریا ته‌واوی حیزبه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو حیزب و پارته سیاسیه بونایه به‌شێوه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی به‌شداریان بكردایه تاوه‌كو كورد بتوانێت سه‌نگ و قورسای خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه و به‌وشێوه‌یه به‌شداری بكات له‌هه‌ڵبژاردندا .
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت پێمان وایه پێگه‌ی كورد له به‌غداد هه‌ر پێگه‌كه‌ی جاران ده‌بێت سه‌نگ و قورسای خۆی ده‌بێت، بمانه‌وێت یاخود نه‌مانه‌وێت عێراق له پێكهاته‌كانی كورد و عه‌ره‌ب وه كه‌مایه‌تیه‌كان پێكهاتووه وه هه‌ر كه‌سه و پێگه و جێگه و مه‌كانه‌تی خۆی هه‌یه ئه‌وه‌شی گرنگه شیعه و سونه هه‌یه له هه‌ڵبژاردن دا بۆیه كورد له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك دا بێت به ته‌ئكید سه‌نگ و قورسای حۆی ده‌بێت .
سازدانی چاوپێكه‌وتن- كامه‌ران سه‌یدكه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: