دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشداربووانی کۆنگرەی هەولێر  بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل

(0) / / عراق / زایەڵە هەولێر ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئیسرائیل ویسام حەردان میسال ئالوسی سەحەر کەریم تائی


Sep 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سێ لە ڕێکخەرانی و سەرپەرشتیارانی کۆنگرەکەی هەولێر دەرکرد کە تێیدا داوای ئاسایی کردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق- ئیسرائیلیان کردبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری 26ی ئەیلولی 2021 لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، دادگای لێکۆڵینەوەی بەری کەرخ لەسەر بناغەی ئەو زانیارییانەى کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانییەوە پێیگەیشتووە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ "ویسام حەردان" کرد بەهۆی ڕۆڵی ناوبراو لە داواکردنی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.

دەشلێت، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکرد بۆ "میسال ئالوسی" و "سەحەر کەریم تائی" کە فەرمانبەرە لە وەزارەتی ڕۆشنبیرییە بە هەمان تۆمەت

ڕوونکردنەوەکەى ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەخت دەکاتەوە کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو بەشداربووانی تری کۆنگرەکە دەگیرێتەبەر هەرکاتێک ناو و ناسنامەیان ئاشکرا بوو