ڕۆحانی: شەڕی ئابووری شکستی هێناوە و بەرەو کۆتایی دەچێت

(0) / جهان


Jan 27, 2021

قەبارەی فۆنت:


سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەسەر شکستهێتانی شەڕی ئابووری دژی وڵاتەکەی کرد وەکوو ئاماژەیەک بە شکستی گەمارۆکانی  ئەمریکا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، ڕایگەیاند: ئەمساڵ لە هەلومەرجێکدا پێدەنێینە ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕش کە دڵنیاتر لە جارانین کە شەڕی ئابووری دوژمنیش شکستی هێناوە و لە کۆتایی خۆیدایە.
ئەماژەیشی بەوە کرد: ئەمڕۆ هەموو جیهان ڕایدەگەیێنن و سیاسیییەکانیش هەڵبەت جگە لە ڕژیمێکی گەندەڵی جینایەتکاری منداڵ کوژ و یەک_ دوو وڵاتی بچوک لە ناوچەکە کە هەندێ جار قسەی بێ مانا دەکەن، هەموو جیهان بە ئەمریکا دەڵێن " بۆچی ناگەڕێیتەوە بۆ  بەڵێنەکان خۆت."

کۆتایی./