ئێران: بوونی ئیسرائیل لە نزیک سنوورەکانمان تەحەمول ناکەین

(0) / / ایران / زایەڵە ئیسرائیل ئێران


Sep 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بوونی ئیسرائیل لە سنوورەکانی وڵاتەکەی جێی قبووڵ و تەحەمول نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەعید خەتیب زادە وێڕای دژایەتی تاران لەگەڵ بوونی ئیسرائیل لە نزیکی خاکی وڵات، ڕاشیگەیاند هەر هەنگاوێک بۆ دابین کردنی ئاسایش پێویست بێت، دەگیردرێتە بەر.
ناوبراو، مەشقی سەبازیی ئێران لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی بە بابەتێکی سیادی و لەپێناو دابین کردنی ئەمن و ئاسایشی هەموو ناوچە ناوبرد.