نوێ ترین لێدوان سەبارەت بە كۆنگرەكەی هەولێر؛ داواکراوان لە شارەکانی دیکەی عێراق دان

(0) / / کردستان / هەولێر ئومێد خۆشناو ئیسرائیل


Sep 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد ئەوانەی بەهۆی كۆنگرەكەی هەولێر فەرمانیان بۆ دەرچووە لەو شارە نەماون.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكراشی كرد، پێشتر داواكاریی مۆڵەتی ئەنجامدانی كۆنگرەكەیان ڕەتكردووەتەوە.

ڕاشیگەیاند: "حکومەتی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەشێک لەو کەسانە دەرکردووە کە بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کردووە، ئێستا لێرە نین و لە شارەکانی عێراقن، بۆیە حکومەتی عێراق دەتوانێت خۆی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکات".

ئومێد خۆشناو دووپاتیكردەوە:"ئەو پرسە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە پارێزگای هەولێر و وەزارەتی ناوخۆ نییە و پێشتریش ئەو کەسانە داوای مۆڵەتیان کردبوو، بەڵام مۆڵەتەکەیان ڕەتکراوەتەوە."

هەر ئەمڕۆ دەستەی دامەزرێنەری سەحوەی عێراق ئاشکرای کرد، ویسام حەردانی لە پۆستی سەرۆکی سەحوە دوورخستووەتەوە بەهۆی ئەوەی یەکێک بووە لە سەرپەرشتیارانی سەرەکیی کۆنگرەکەی هەولێر.

لە نووسراوێکدا دەستەی دامەزرێنەری سەحوەی عێراق  ڕایگەیاندووە، نووسراوێکیان ئاراستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە، تیایدا بڕیاردراوە بە ڕاسپاردنی شێخ محەمەد عەلی سلێمان بۆ ڕاییكردنی كاروباری سەحوە لە شوێنی ویسام حەردان.