حەشدی شەعبی: کەرکوک پێویستی بە پێشمەرگە نییە

(0) / / عراق / زایەڵە حەشد پێشمەرگە عەلی حسێنی


Sep 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند وەک هێزەکانی حەشد و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە، دۆسیەی ئەمنی پارێزگای کەرکوکمان کۆنتڕۆڵ کردووە و پێویستمان بە دەستوەردان و بوونی هێزەکانی پێشمەرگە نییە لە ناوچەکە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە کە پۆڵەتیک، عەلی حسێنی، بەرپرسی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە میحوەری باکوری حەشدی شەعبی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، "حەشدی شەعبی ئەو میحوەرانەی کۆنتڕۆڵ کردووە کە لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای کەرکوک پێی سپێردراوە."
وتیشی: "روودانی کاری تیرۆرستی لە ناوچەکانی کەرکوک، پێویستی بە دەستوەردانی هێزەکانی پێشمەرگە و هاتنیان بۆ کەرکوک نییە، بەتایبەتی کە پێشمەرگە هێزێکە تایبەتە بە پاراستنی ئەمنی هەرێمی کوردستان."
باسی لەوەش کرد: " تیرۆرستان پلانەکانیان لەو ناوچانە جێبەجێ دەکەن کە نزیکن لەو خاڵانەی هێزەکانی پێشمەرگەی لێیە، بەڵام ئەو هێزانە هیچ وەڵامدانەوەکیان نەبووە بۆ ئەو کارانەی تیرۆرستان ئەنجامیان داوە، لەگەڵ ئەوەشدا کەرکوک پێویستی بە بوونی هێزەکانی پێشمەرگە نییە."