ئایەتوڵڵا سیستانى: هەڵبژاردن باشترین رێگەیە بۆ پەڕینەوەى وڵات بۆ داهاتوویەکى باشتر

(0) / / عراق / عێراق زایەڵە ئایەتوڵڵا سیستانى هەڵبژاردن


Sep 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەرجەعى باڵاى شیعەکان لە عێراق هەڵبژاردنی بە باشترین رێگەیە بۆ پەڕینەوەى وڵات بۆ داهاتوویەکى باشتر وەسف کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوسینگەى ئایەتوڵڵا سەید عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان لە عێراق بەیاننامەیەک دەربارەى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق بڵاوکردەوە.
ئایەتوڵڵا سیستانی جەختی لە سەر کردەوە؛ "هەڵبژاردن باشترین رێگەیە بۆ پەڕینەوەى وڵات بۆ داهاتوویەکى باشتر، هەر بە هەڵبژاردنیش وڵات لە فەوزا و داخرانى سیاسى رزگار دەبێت ".
هەروەها جەختی کردوەتەوە سەر ئەوەی کە دەبێت کاندیدەکان لە ئەزموونەکانى رابردوو وانە وەربگرن و لە بەهاى دەنگەکانیان تێبگەن و لە رۆڵیان لە داهاتووى وڵاتدا.
مەرجەعى باڵاى شیعەکان لە عێراق داواى لە کاندیدەکان کردووە کە ئەم هەلە لەدەست نەدەن بۆ ئەنجامدانى گۆڕانکارى راستەقینە لە ئیدارەدانى وڵات.