قوباد تاڵەبانى: قەسەم بەخوا پارتی بەچاوی خۆی نایبینێت حاکمی تاک و تەنیای کوردستان بێت

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانى هەڵبژاردن گەرمیان


Sep 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

قوباد تاڵەبانى سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستان رایگەیاند، قەسەم بەخوا پارتی بەچاوی خۆی نایبینێت حاکمی تاک و تەنیای کوردستان بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قوباد تاڵەبانى لە وتاری بانگەشەى هەڵبژاردن لە گەرمیان رایگەیاند، وەکو پێشتر وتم دەنگدان بە حزبە بچوک و موزایەدەچییەکان وەک ئەوەیە دەنگتان دابێت لە پارتى، بۆیە پارتى لە خوایەتى کە خەڵکى ناڕازی دەنگ بەو حزبە بچوک و موزایەدەچیانە بدەن.
دەشلێت: پارتى دەیەوێت پێگەى هاوپەیمانى و یەکێتى و گۆڕان لاواز بکات کە کار گەیشتووەتە ئەوەى لێرەو لەوێ رێکەوتن لەگەڵ لایەن و کەسە بچوکەکان بکات.
ئەوەشی خستەڕوو: پارتی پێی خۆشە خەڵک دەنگ بە هێزە بێ کاریگەر و بچوکەکان بدات چونکە پارتی هەموو هەولێک دەدات پێگەی یەکێتی و گۆران لاواز بکات.
ڕاشیگەیاند : پارتى دەیەوێت  شتێک نەمێنێت بەناوی هاوسەنگی هێز لە کوردستان بۆ ئەوەى خۆى  دەبێتە ئاغاو کوێخای ئەم کوردستانە و لە هەولێر و بەغداش هەر قسە قسەى ئەو دەبێت، بۆیە قەسەم بە خوا ئەو رۆژە بەچاوی خۆیان نابینن".