بەڕێوەبەری گشتی گومروکی مەریوان لە وتووێژ لە گەڵ زایەڵەدا: دەروازەی باشماخ؛ گومروکی سێبەرو شاراوەی تێدایە

(0) / / گفتگو / زایەڵە باشماخ گومروک باج سەرانە


Oct 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گومروکی مەریوان، وتی: تەنیا دەروازەیەکی سنووری کە گومروکی سێبەر و شاراوەی هەیە، باشماخی مەریوانە و چالاکی هەندێک لە ئۆرگانەکان بە دەر لە یاسا و ڕێسایە. بۆ ڕزگار کردنی باشماخ لەم دۆخە نەشیاوە دەبێت بەڕێوەبەری تایبەت و سەربەخۆی بۆ دابنرێت و ئەمە تەنیا ڕێگای بەرگری کردن لە دەستێوەردانی نایاساییە لەم دەروازە سنوورییە.
فەرید حەق پەنا لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری زایەڵەدا، سەبارەت بە لەمپەر و کێشەکانی دەروازەی سنووری باشماخ سەرەڕای ڕەخنە لە هەندێک کردەوەی نایاسایی لە وەرگرتنی تێچووی زیادە لە بازرگانەکان ڕایگەیاند: زۆربەی شۆفێری بارهەڵگرەکان دژ بە وەرگرتنی پارەی زیادە و نایاسایین، بۆ نموونە لە باتی 300هەزارتمەن، 700هەزار وەردەگرن و 600 هەزارتمەنیان بۆ 1 ملیۆن و 200 هەزار تمەن زیاد کردوە . ئەگەر ئەم حاڵەتە درێژەی هەبێت شۆفێرەکان دەروازە سنووریەکانی تر بۆ هاتووچۆ هەڵدەبژێرن و ئەمەش خەسارێکی ئابووری قورسی بۆ پارێزگای کوردستان بەدوادایە.
هەروەها وتی: تەنیا ئەنجوومەنی پیشەوەران دەتوانن نرخ دابنێن و نرخی هەر ئۆرگان و کەسایەتیەک بەدەر لە ئەنجوومەنی پیشەوەران نایاساییە و بکەران بەپێی یاسا بەدوادا چوونیان بۆ دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی گومرووکی مەریوان هەروەها وتی: دەروازەی سنووری باشماخ بەرەو یاسامەندی هەنگاو دەنێت و پێویستە لە گەڵ هەموو کۆسپ و تەنگەژەکان ڕووبەڕوو ببینەوە.
هەروەها سەبارەت بە چالاکی کۆمپانیای کۆگە گشتیەکان لە باشماخ، وتی: بەپێی ڕێکەوتننامەی لە گەڵ گومروکی وڵاتدا، ئەم کۆمپانیا دەبێت هەموو هاتووچۆ سنووڕییەکانی وڵات کۆنترۆڵ بکات بەڵام لە پارێزگای کوردستاندا سەرەڕای ئەوەی پاریەکی زۆر لە بازرگانان وەردەگرن هیچ خزمەتتێکیان دیار نییە.
ئەم بەڕێوەبەرە وتی: تەنیا دەروازەیەکی سنووری کە گومروکی سێبەر و شاراوەی تێدایە، باشماخی مەریوانە و داوای ڕووبەڕوو بوونەوەی یاسایی لە گەڵ ئەو شەلاتیە چالاکانەی سنووری باشماخی کرد.